عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بڕیاره له قاهیره له‌گه‌ڵ رافائێل گرووسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌دا كۆ ببێته‌وه، تاوتوێی دواین رێكاره‌كان بۆ چۆنیه‌تیی چاودێریكردنی پلانی ئه‌تۆمیی ئێران بكه‌ن.
ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئامانج له‌و دانوستانه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێوازێكی نوێی كاركردنی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، شێوه‌ی نوێی كاركردنی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه، له ژێر رۆشنایی هێرشی ئه‌مدواییانه بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان و تێبینییهكانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گرووسی و عێراقچی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له قاهیره ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له دوێنێوه له نه‌مسا ده‌ستی پێ كردووه.
دوێنێ دووشه‌م رافائێل گرووسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له نه‌مسا، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، هیچ جۆره زانیارییه‌كی وردیان له‌باره‌ی پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران نییه.
ئه‌و باسی له هه‌رسێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆردمان كران و گوتی، هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و وێستگانه نییه و كاتێك ده‌كرێ زانیاری هه‌بێت كه تیمه‌كانیان له نزیكه‌وه دۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنن.
گرووسی داوای له ئێران كرد، رێ‌یان پێ بدات له نزیكه‌وه وێستگه‌كان بپشكنن، چونكه ئه‌م رێگه‌پێدانه ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هێرشێكی نوێی سه‌ربازی كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌و پێشتر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار كرابوو كه زانیارییه‌كانی بۆ ئیسرائیل گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆی ره‌تی كرده‌وه.