رێكخراوی میدل ئیست فۆرم ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئه‌یلوول، راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سووریا و مه‌رامه‌كانی بڵاو كرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا شه‌رع كه پێشتر ناوه جیهادییه‌كه‌ی
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی بووه، به پیاوێك ئاماژه‌ی پێ دراوه كه خۆی به‌سه‌ر سووریا سه‌پاندووه و خۆی بۆ ئه‌و كاره ره‌وایه‌تیی به خۆی داوه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی بریتییه له له‌باربردنی فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی.
یه‌كێك له نیشانه‌كانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ركردنی عه‌له‌وییه‌كانه له گه‌ڕه‌كی سومه‌رییه‌ی دیمه‌شق. رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، "ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندیی به پرسی موڵك و ماڵ نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رده‌وامی سڕینه‌وه‌ی ئیتنیكی و مه‌زه‌وی كه ئامانج لێی، ریشه‌كێشكردن و هه‌ژاركردن و سڕینه‌وه‌ی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كه به ته‌واوی."
رێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها رای گه‌یاندووه شه‌رع ئه‌و كارانه‌ی بۆ چووه‌ته سه‌ر چونكه وڵاتانی رۆژئاوا، له ناویاندا ئه‌مه‌ریكا، له رووی سیاسییه‌وه پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
جگه له ده‌ركردنی عه‌له‌وییه‌كان له ماڵی خۆیان، پێشتریش له مانگی ئادار چه‌كداره‌كانی شه‌رع زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سی له‌وان و له كریستانه‌كان كوشت. دواتریش له ته‌مووز زیاتر له هه‌زار و 300 كه‌سیان له درووزه‌كانی سوه‌یدا له باشووری سووریا كوشت.
رێكخراوی میدل ئیست فۆرم ده‌ریخستووه كه ئامانجی شه‌رع، ته‌نیا سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانه تا ئه‌و پنته‌ی هیچ بۆشاییه‌ك بۆ فره‌یی له سووریا نه‌مێنێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه به به‌ڵێنی پاراستنی پێكهاته‌كان وڵاتانی رۆژئاوای ته‌فره داوه.