كه‌ناڵى ئاى نیوزى عێراقى ئاشكراى كردووه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا حه‌نان فه‌تلاوى سه‌رۆكى لیستى ئیراده، له هه‌ڵبژاردن دوور ده‌خرێته‌وه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ حزبى به‌عس هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى ئه‌یلوول، كه‌ناڵى
ئاى نیوز و چه‌ندان میدیاى تر‌ى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، حه‌نان فه‌تلاوى سه‌رۆكى لیستى ئیراده، له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دوور ده‌خرێته‌وه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندیى به به‌عسه‌وه هه‌بووه.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كى فه‌رمى پشتڕاستى ئه‌و هه‌واڵه‌ى نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ژماره‌یه‌كى زۆر له كاندیدان دوور خراونه‌ته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ى 750 كه‌س دوور خراونه‌ته‌وه كه به‌شێكیان له 20 ساڵى رابردوودا كه‌سانى دیارى ناو پرۆسه‌ى سیاسى بوون.