له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی ته‌ناهی، توركیا له مانگی ئابه‌وه پرۆسه‌ی راهێنانی سه‌ربازیی چه‌كدارانی حكوومه‌تی كاتیی سووریای ده‌ست پێ كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئه‌یلوول، به پێگه‌ی Middle East Eyeیان راگه‌یاندووه، 300 پۆلیس و سه‌رباز، مانگی رابردوو بۆ دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی توركیا بۆ مه‌شقكردن نێردراون.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه، توركیا له قۆناغی یه‌كه‌مدا پلانی هه‌یه پێنج هه‌زار سه‌رباز و پۆلیسی سووریا راهێنان پێ بكات، دواتر ژماره‌كه بۆ 20 هه‌زار به‌رز ده‌بێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا هێزه توركییه‌كان له باكوری حه‌له‌ب ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌شت ساڵ له پاش له‌شكركێشییان بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان، له‌وێ جێگیر كرابوون. هێزه‌كه كه‌لوپه‌ل و سه‌ربازه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و به‌ره‌و پارێزگاكانی هاتای و غازی عه‌نتاب و كیلیس ده‌ڕۆن.
مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رای گه‌یاند كه ئه‌نكه‌ره، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی دوولایه‌نه، مه‌شق به چه‌كدارانی دیمه‌شق ده‌كات. هاوئاهه‌نگییه‌كه راوێژ و كه‌لوپه‌لیش ده‌گرێته‌وه.
له مانگی ته‌مووزدا دیمه‌شق به‌فه‌رمی داوای هاوكاریی له ئه‌نكه‌ره كرد، ئه‌میش دوای هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ژێرخانی سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌یی سووریا، به تایبه‌تی له ناو شاری دیمه‌شق و سوه‌یدا.
هاوكات سووریا و توركیا ده‌یانه‌وێت هاوئاهه‌نگییه‌كه‌یان فراوانتر بكه‌ن، مه‌به‌ستیانه سه‌ربازی تورك بهێننه ناو خاكی سووریاوه و له سێ بنكه جێگیریان بكه‌ن، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌م ئامانجه‌ی لێ كردوون به خه‌ون.
هه‌ر دوێنێ ته‌لئه‌بیب كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و كۆلێژێكی سه‌ربازیی تایبه‌ت به به‌رگریی ئاسمانی له سووریا كرده ئامانج. به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی ئیسرائیلی، له هێرشه‌كه‌دا له لازقییه و حومسی گرتبووه‌وه، مووشه‌ك و سیستمی دژه مووشه‌كی توركی له‌وێ هه‌ڵگیرابوون.