به‌ها ئه‌عره‌جى جێگرى سه‌رۆكى وه‌زیرانى پێشترى عێراق و راوێژكارى سوودانى، له دیمانه‌یه‌كدا به‌رگریى له سوودانى كرد و گوتى، "ڤیدیۆى بێ ره‌وشتى ژنێكیان بۆ سوودانى هێنا كه ژنى یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو ڤیدیۆی ساخته دروست ده‌كات، كه‌چى سوودانى ئاماده نه‌بوو بڵاو بكرێته‌وه". ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌عره‌جى ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌ریى لێ كه‌وته‌وه و داوا ده‌كرێت دادگایى بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى ئهیلوول،
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان ره‌خنه‌ى توندیان له به‌ها ئه‌عره‌جى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشترى عێراق گرتووه. به هۆى ئه‌وه‌ى له دیمانه‌یه‌كیدا وه‌ك به‌رگریكردن له سوودانى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆ و ده‌نگه بڵاوكراوه‌كان. به‌ها ئه‌عره‌جى باس له‌وه ده‌كات، گوایه ئه‌و ڤیدیۆ و تۆماره ده‌نگییانه، ساخته‌ن و كه‌سانێك دروستى ده‌كه‌ن كه نه‌یارى سیاسین.
دواتر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌سێك ڤیدیۆى ژنى یه‌كێك له‌و ساختهكارانهى بۆ سوودانى هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى بڵاو بكرێته‌وه. ڤیدیۆكه بێ ره‌وشتى بووه، به‌ڵام سوودانى رازى نه‌بووه ئه‌و ڤیدیۆیه بۆ ئابڕووبردنى ئه‌و كه‌سه بڵاو بكرێته‌وه، گوتوویه‌تى، "كه‌س به‌رپرسیارێتیى كه‌سى تر له ئه‌ستۆ ناگرێت و له‌وانه ئه‌و ژنه ئێسته تۆبه‌ى كردبێ" .
ئه‌و لێدوانه‌ى به‌ها ئه‌عره‌جى شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى به‌دواى خۆى هێنا، به شێوه‌یه‌ك ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز و كه‌ناڵى وه‌ن نیوز و چه‌ندان میدیاى تر، كاریان له‌سه‌ر كردووه و ده‌ڵێن، لێدوانه‌كه‌ى به‌ها ئه‌عره‌جى خه‌ڵكى تووڕه كردووه، چونكه "تانه له شه‌ره‌فى ژنه عێراقییه‌كان ده‌دات".
ته‌نانه‌ت سه‌نته‌رى نه‌خیل بۆ ئازادى
رۆژنامه‌وانى، په‌یامێكى ناڕه‌زایى بڵاو كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى خراپ ده‌گاته ئاستى ئابڕووچوون، ده‌بێت رێكاریى پێویست ده‌رهه‌ق به ئه‌عره‌جى بگیرێت". ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ماده‌ى 430ى یاساى سزادانى عێراق سزا ده‌درێت، هه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڕووبردن بكات".
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "چۆن سه‌رۆك وه‌زیران قبووڵ ده‌كات راوێژكاره‌كه‌ى لێدوانى له‌م جۆره بدات، ئه‌وه‌ى رووی دا ره‌نگدانه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كه له زمانى ململانێى سیاسى له عێراق، چونكه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه ئابوورى و ته‌ناهییه‌كان نییه، به‌ڵكو گه‌یشتووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردنى ئابڕووبردنى نه‌یارى سیاسى.
له عێراقدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو، رووداوى ئابڕووبردنى سیاسى هه‌بووه كه له عێراق به "ئیسقاتى سیاسى" ناو ده‌برێت، به‌ڵام وه‌ك چاودێران باسى ده‌كه‌ن، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به توندى ده‌ستى پێ كردووه، به‌هۆى بوونى هه‌ندێك پرۆگرامى ژیرى ده‌ستكرد كه ده‌توانرێت به‌و پرۆگرامانه ده‌نگ و وێنه و ڤیدیۆی جیاواز دروست بكرێت.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان تۆمارى ده‌نگى نووسینگه‌ى سوودانى و ته‌نانه‌ت سوودانى خۆیشی بڵاو كرایه‌وه، دوێنێ ئیحسان عه‌وادى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سوودانى سكاڵاى له‌سه‌ر نزار حه‌یده‌ر تۆمار كرد، چونكه تۆمارێكى ده‌نگى عهوادیى بڵاو كردووه‌ته‌وه.