حووسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، به مووشه‌كی ده‌نگبڕ و درۆن ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام هێشتا ئیسرائیل هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
یه‌حیا سه‌ریع گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسییه‌كان رای گه‌یاند، به مووشه‌كی ده‌نگبڕ (هایپه‌رسۆنیك) و ژماره‌یه‌ك درۆن، چه‌ندان شوێنیان له ئیسرائیل كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هێرشه‌كه‌یان كاریگه‌ر بووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئیسرائیل به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانیان، روو له په‌ناگه‌كان بكه‌ن.
به‌گوته‌ی یه‌حیا سه‌ریع، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی ده‌نگبڕ، ژماره‌یه‌ك درۆنیشیان به‌ره‌و باشووری ئیسرائیل فڕاندووه كه یه‌كێكیان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی رامون و دووی تریان به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ی ''حه‌یاتی'' له ناوچه‌ی ''ئومولڕه‌شڕاش'' بووه.
حووسییه‌كان پێداگرییان كردووه كه هه‌موو ئه‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌یان كردوون، ئامانجه‌كانیان پێكاوه، به‌ڵام ئیسرائیل هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌یان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
حووسییه‌كان له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی غه‌زه‌وه به راشكاوی شه‌ڕیان دژی ئیسرائیل راگه‌یاندووه و هه‌وڵیان داوه زیان به كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ئیسرائیل بگه‌یه‌نن. له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیل چه‌ندان جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر حووسییه‌كان، به‌ڵام وازیان له‌و هێرشانه‌یان نه‌هێناوه كه زیانێكی ئه‌وتۆی بۆ ئیسرائیل نه‌بووه و ته‌نیا جووڵه بازرگانییه‌كانی بابولمه‌نده‌بی سست كردووه.