میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا پێگه‌یه‌كى ستراتیجى هه‌یه. بۆیه ده‌ڵێ، "ساوێلكه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ى وا بزانێ ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئه‌یلوول،
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق لێدوانێكى میسال ئالووسیى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌ستى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران ده‌كاته‌وه".
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئالووسى ده‌ڵێ، "ساوێلكه‌ییه كه‌سێك له ده‌سه‌ڵاتى عێراق، خه‌یاڵى ئه‌وه بكات ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه، عێراق بۆ واشنتن وڵاتێكى ستراتیجییه و چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كات هاوكێشه‌ى نوێى سیاسى له به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق خۆى بنوێنێ نه‌ك وڵاتانى تر".
له ماوه‌ى رابردوودا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د و ڤیكتۆریا له عێراق كشانه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، ده‌بێت له‌م مانگه‌دا ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه، كه‌چى تا ئێسته له ناوه‌نده سیاسییه‌كان مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت.