حەماس بەزمانی كوردی داوا دەكات شەوی هەینی دوو ركات نوێژ و نزای خێرمان بۆ بكەن

:: AM:11:18:10/09/2025 ‌
حەماس بەزمانی كوردی داوا لەگەلی كورد و گەلانی تر دەكات، سزای خێریان بۆ بكەن تا لەو ناڕەحاتییەی تێكەوتوون دەربازیان بێت، لە داواكارییەكەدا هاتووە: دوو ركات نوێژ لە نیوەشەودا، پاشان نزا و پاڕانەوە لە خودای باڵادەست، بەڵكو نەجاتمان بێت.

لە ژێر ناوی "بانگەوازێك بۆ باراندنی رەحمەت و هەڵگرتنی ناڕەحەتییەكانی سەر دانیشتوانی غەزە"، باڵی سەربازی حەماس پەیامێكی بەزمانی كوردی بڵاو كردەوە  بڵاو كردەوە.

پەیامەكەی حەماس بە زمانی كوردی "سۆرانی"، داوا لە هەموو لایەك دەكات نزایان بۆ بكەن بۆ ئەوەی ناڕەحەتی لەسەر برایانیان لە غەزە هەڵبگیرێت.

هێزەكە كەتیبەكانی (شەهید عزەدین قەسام) كە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسە، پەیامەكەی لە گرووپی تەلیگرامی خۆی بڵاو كردووەتەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، داوا لە ئومەتی ئیسلامی دەكەین لەبەر دەرگەی خوای گەورە بپاڕێنەوە، تا ئەو ناڕەحەتی و ئازارەی سەر برایانیان لە غەزە هەڵبگرێت”.

دەڵێت: دوو ركات نوێژ لە نیوەشەودا، پاشان نزا و پاڕانەوە لە خودای باڵادەست بەم نزایە؛ {لَا ‌إِلَهَ ‌إِلا ‌اللهُ ‌الْعَظِيمُ ‌الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لا إِلَهَ إِلا الله رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ} 100 جار بیخوێنن.


لە پەیامەكەی قەسامدا ئەوەش هاتووە، بەڵكو خوای گەورە ئەو نزایانە قبووڵ بكات و ناڕەحەتییەكانی سەر غەزە بەیەكجاری هەڵبگرێت، هەر خۆیشی باڵادەست و بە توانایە، هیچ هێز و پانایەكی تر بێجگە لەو بوونی نییە. نوێژەكەش لە شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی كە دەكاتە رێكەوتی 11ـی ئەم مانگە بەجێ بهێنرێت.



وشە - سۆران عەزیز