ئێران و ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى، له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر رێككه‌وتن. رفائیل گرووسى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسه‌كه رای گه‌یاند، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه تیمى پشكنه‌ران له ئێران ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى جه‌زیره زانیارى رێككه‌وتنى نێوان ئێران و ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسه‌كه له لێدوانێكدا ده‌ڵێ، "رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كى دروست، جارێكى تر ده‌رگه بۆ پرۆسه‌ى پشكنین به ته‌واوى له ئێران ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها گرووسى ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌سه‌ر میكانیزكى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پشكنین رێككه‌وتین".
دوێنێ له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر عه‌باس عێراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و و رفائیل گرووسى كۆبوونه‌وه، به ئاماده‌بوونى به‌در عه‌بدولعاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر گه‌یشتنه رێككه‌وتن.