ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى تسوركۆڤ، ئیسرائیل ئاماده‌كاریى بۆ لێدانى میلیشیاكان كردبوو. ماڵپه‌ڕێكى ئیسرائیلیش ده‌ڵێ، "تسوركوڤ دواى گه‌یشتنه‌وه‌ى بۆ ئیسرائیل، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى تسوركۆڤ وێڕاى گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل ئاماده‌كاریى كردبوو له میلیشیاكان بدات. بۆیه میلیشیاكان ناچار بوون ئه‌و كچه توێژه‌ره ئیسرائیلییه ئازاد بكه‌ن كه دوو ساڵه به بارمته گرتوویانه.
ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى I24ى ئیسرائیلیش باس له‌وه ده‌كات، تسوركۆڤ به فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ى ته‌لئه‌بیب ده‌كرێته‌وه و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.