به 231 ده‌نگ به‌رانبه‌ر به 196 ده‌نگى ناڕازى، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو بڕیارى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى كه‌نداو و جه‌نگى عێراقى 2003 پووچه‌ڵ كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو بڕیارى تایبه‌ت به جه‌نگى عێراق پووچه‌ڵ كرانه‌وه، كه یه‌كه‌میان پێوه‌سته به جه‌نگى كه‌نداو له 1991 و دووه‌میان بڕیارێكى تره بۆ جه‌نگى عێراق له ساڵى 2002 ده‌رچووه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه بوو شه‌ڕى 2003 له دژى عێراق هه‌ڵگیرسا.
231 ئه‌ندامى ئه‌ندامى
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران "كۆنگرێس" ده‌نگیان به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى داوه و له به‌رانبه‌ردا 196 به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ناڕازی بوون.
مه‌به‌ست له پووچه‌ڵكردنى ئه‌و بڕیارانه ئه‌وه‌یه، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به كۆنگرێس تواناى بڕیاردانى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى نه‌بێت.