محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، به ''سی ئێن ئێن''ی راگه‌یاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان دڕندانه بووه و داوای دادگاییكردنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی كرد.
ئال سانی كه هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ره، كه‌سێكه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌وڵه‌كانی ناوبژیوانی بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگی غه‌زه‌ی كردووه، بۆیه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تبار كرد به‌م هێرشه‌ی كردی هیوای ئازادكردنی بارمته‌كانی له‌بار برد.
جێی باسه رۆژی سێشه‌م سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر گرووپی حه‌ماس له قه‌ته‌ر و ده‌گوترێ به‌هۆی هێرشه‌كه، شه‌ش ئه‌ندامی حه‌ماس كوژراون، به‌ڵام دیار نییه ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كییانه‌ی ئیسرائیل بۆ كوشتن دیاری كردبوون، له ناو ئه‌و شه‌ش كه‌سه هه‌ن یان نا.
له دوو ساڵی رابردووی جه‌نگدا قه‌ته‌ر بێلایه‌ن بووه و هه‌وڵی ناوبژیكاری بینیوه، هێرشه‌كه له كاتێكدا بوو كه دانوستانه‌كانیش درێژه‌یان هه‌بوو و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حه‌ماس ده‌كرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، هێرشی ئیسرائیلی به تیرۆری ده‌وڵه‌تی ناو بردووه و داوای كردووه به‌یه‌كه‌وه وه‌ڵامێكی ئیسرائیل بده‌نه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه چ قه‌ته‌ر و چ هه‌ر وڵاتێكی تر داڵده‌ی حه‌ماس بدات، ئه‌و له‌گه‌ڵ هێرشی ئیسرائیل به‌ره‌وڕوو ده‌بێت.
ئال سانی پێی وایه ئه‌ندامانی حه‌ماسی له قه‌ته‌ر هێشتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای دانوستانی دیپلۆماسی هه‌بێت و ئه‌م كاره‌یشی له‌سه‌ر داخوازیی ئه‌مه‌ریكا بووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌كان هه‌بووه و تاكه ئومێدی رزگاركردنی ئه‌و بارمتانه ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنی ئاشتییه.
ژماره‌ی ئه‌و بارمتانه‌ی له ده‌ستی حه‌ماسدا ماونه‌ته‌وه، 48 كه‌سن كه پێشبینی ده‌كرێ ته‌نیا 20 كه‌سیان زیندوو مابن.