رادیۆى سوپاى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه، شه‌ش سه‌ركرده له ده‌وحه له شوێنى بۆردمانكراو بوون و هه‌ندێكیان بریندارن، به‌ڵام تێگه‌یشتن له ئه‌نجامه‌كه‌ى چه‌ندان رۆژ ده‌خایه‌نێ. رۆژنامه‌ى نه‌هارى لبنانیش ده‌ڵێ، "هێشتا تیمه‌كانى قه‌ته‌ر له هه‌وڵى ناساندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئه‌یلوول، رۆژنامه‌ى
نه‌هارى لبنانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى راگه‌یاندنى سوپاى ئیسرائیل، شه‌ش سه‌ركرده‌ى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى، رۆژى سێشه‌مى رابردوو له شوێنى بۆردمانكراو بوون له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موویان كوژرابن.
رادیۆى ئیسرائیلى ده‌ڵێ، "ئه‌و بۆمبانه‌ى له هێرشه‌كه به‌كار هاتوون زۆر بچووك بوون". هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى حه‌ماس به كه‌مى بریندار بوون، به‌ڵام تێگه‌یشتن له ئه‌نجامى هێرشه‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێ".
رۆژنامه‌ى نه‌هار باسى له‌وه كردووه، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى حه‌ماس، دوو ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى به‌ر هێرشه‌كه كه‌وتوون و بریندارن، بارودۆخى یه‌كێكیان زۆر خراپه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، نه نه‌خۆشخانه‌كه و نه ناسنامه‌ى ئه‌و دوو برینداره نه‌زانراوه.
دواى نیوه‌ڕۆى سێشه‌مى رابردوو، ئیسرائیل هێرشى كرده سه‌ر ده‌وحه و بۆ كوشتنى ئه‌ندامانى شاندى حه‌ماس، تا ئێسته ئه‌وه‌ى زانراوه هوما حه‌یه كوڕى خه‌لیل حه‌یه سه‌ركرده‌ى حه‌ماس كوژراوه، له‌گه‌ڵ جیهاد له‌بد كه ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى خه‌لیل بووه، له‌گه‌ڵ سێ پاسه‌وان كه یه‌كێكیان قه‌ته‌رى بووه. زانیارى له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانى تر‌ى حه‌ماس نییه.