پێگه‌ی ئه‌تلانتیك چه‌ند به‌شێكی یاداشته‌كانی كامالا هاریس جێگری پێشتری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردوو بڵاو كرده‌وه. له یاداشته‌كان هاریس ده‌ڵێت، جۆ بایدن به‌شێوه‌یه‌كی "
بێباكانه" بڕیاری خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی دا، هاوكات ئاماژه به په‌راوێزخستنی خۆی ده‌كات له كۆشكی سپی.
جۆ بایدن به نیاز بوو بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی خۆی كاندید بكاته‌وه. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیشی ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام دواتر كشایه‌وه و مه‌یدانه‌كه‌ی بۆ هاریس چۆڵ كرد.
له‌باره‌ی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بایدن، هاریس ده‌ڵێت، "ژیرانه بوو یان بێباكانه؟ پێم وایه بێباكانه بوو. زۆر زه‌حمه‌ت بوو ده‌ربچێت. نه‌ده‌بوو ئه‌م بڕیاره له گۆشه‌ی ئاره‌زوویه‌كی كه‌سی بدرێت. نه‌ده‌بوو بڕیارێكی كه‌سی بێت."
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی، هاریس ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بڕیاره‌كه تاكلایانه له‌لایه‌ن بایدن و ژنه‌كه‌ی دراوه.
له‌باره‌ی توانا عه‌قڵییه‌كانی بایدنیش كه‌سی هاریس ده‌ڵێت، "له خراپترین بارودۆخیشدا كه‌سێكی قووڵ و پڕ زانیاری بوو، ده‌یتوانی بڕیاری دروست بدات، زۆر له دۆناڵد تره‌مپ نه‌رمونیانتر بوو. به‌ڵام جۆ له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا بوو، زۆر ماندوو بوو."
هاوكات هاریس باس له په‌راوێزخستنی ده‌كات له كۆشكی سپی، نووسیویه‌تی زۆرجار له بۆنه‌كان وه‌ك گوڵدانێكی بێ گیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه. ده‌ڵێت زۆرجار به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی ده‌چوو به ستافی بایدنی ده‌گوت كه رێ به‌ویش بدرێت جاروبار قسه‌یه‌ك بكات.