عالیه نسه‌یف په‌رله‌مانتار ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر سوودانى ببێته‌وه به سه‌رۆك، به‌غدا له دوبه‌ى جوانتر ده‌كات". ئه‌و لێدوانه‌ى عالیه بووه‌ته به‌زمى سۆشیال میدیا و یه‌كێك بۆى نووسیوه، "به پرده‌كه‌ى كه‌ربه‌لاوه دیاره".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئه‌یلوول، چه‌ندان په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌وتوونه‌ته توانجلێدان له‌و لێدوانه‌ى عالیه نسه‌یف كه پێشبینى كردووه، به ده‌رچوونى سوودانى بۆ ماوه‌ى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى، به‌غدا جوانتر ده‌بێت له دوبه‌ى. چاودێرانى سیاسى پێیان وایه عالیه نسه‌یف دواى ئه‌وه له هه‌ڵبژاردن به تۆمه‌تى به‌عسیبوون دوور نه‌خرایه‌وه، كه‌وتووه‌ته پیاهه‌ڵدان به سوودانى.
چه‌ندان كۆمێنت بۆ ئه‌و لێدوانه‌ى عالیه نووسراوه، له‌وانه "به پرده‌كه‌ى دیاره" یان نووسیویانه، "ئه‌وه‌ى تۆى له‌گه‌ڵ بێت جارى دووه‌م نابێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران".
سوودانى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات جارێكى تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پروپاگه‌نده‌یش بۆ ئه‌و كارانه ده‌كات كه حكوومه‌ته‌كه‌ى ئه‌نجامى داوه، به‌ڵام كه‌وتنى چوار پرد له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى، زیانێكى گه‌وره‌ى سیاسى بۆ ناوبانگى ئه‌و هه‌بوو.