په‌روێز سابێتی جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی نهێنیی رژێمی پاشایه‌تیی ئێران بووه، نزیكه‌ی 46 ساڵه له ئه‌مه‌ریكا له ژێر ناوی پیته‌ر ده‌ژی. به‌مدواییانه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كرا و سێ له قوربانییه‌كانی ئه‌وكات،سكاڵایان له دژی تۆمار كردووه و ئێسته رووبه‌ڕووی یاسا بووه‌ته‌وه.
سابێتی ئێسته ته‌مه‌نی 89 ساڵه، له پێش هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له 1979، جێگری باڵای به‌رپرسی
ساواك بووه كه ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیسی نهێنیی ئێران بوو. چه‌ندان كرده‌وه‌ی دزێوی ئه‌شكه‌نجه‌دان، وه‌ك نینۆك هه‌ڵگرتن و ده‌ستدرێژیكردن و كاره‌بالێدانی ئه‌نجام داوه و سه‌رپه‌رشتی كردوون.
ئێسته خۆی و ژنه‌كه‌ی نه‌سرین، له فلۆریدا ده‌ژین. به كڕی و بێده‌نگی ژیاون. به‌ڵام له 2023 كچه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی سابێتی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دانا، ئه‌مه وایكرد سێ له زیندانییه سیاسییه‌كانی ئه‌وكات سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن، هه‌نووكه داوای قه‌ره‌بووی 225 ملیۆن دۆلاری لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی سابێتی تۆمه‌ته‌كانی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دادگا مكوڕه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه. به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاشكراكراوی CIA، له 1978 ده‌زگاكه سابێتییان به "به‌هێزترین و تۆقێنه‌رترین پیاوه‌كانی رژێمی شای ئێران" ناساندووه، كه ده‌سه‌ڵاتی گرتن و لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنی هه‌موو كه‌سێكی له سه‌رانسه‌ری ئێران هه‌بووه.
به گوێره‌ی گاردیان، سابێتی له ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك راوێژكاری سیاسی كاری بۆ ره‌زا شا كردووه، كه كوڕی محه‌مه‌د ره‌زا شای ئێران له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت و جاروبار ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت، ئاماده‌م جڵه‌وی حوكمڕانی له ئێران بگرمه ده‌ست.
هه‌روه‌ها ئاشكرا بووه كه ئه‌و كه‌سه له 1979 به 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌وكاته‌وه چووه بۆ ئه‌مه‌ریكا و ناوی خۆی بۆ پیته‌ر گۆڕیوه، ئێسته چه‌ندان كۆشك و ته‌لاریان له ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه.