بەتۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و ساختەكاری دەست بەسەر كەناڵەكانی "هابەر تورك و شۆ تی ڤی"دا گیرا

:: PM:01:51:11/09/2025 ‌
لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەیەكی ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارەدا، دەست بەسەر 121 كۆمپانیادا گیرا كە ژمارەیەك كەناڵی بەناوبانگیشیان لە ناودایە.

میدیای فەرمی توركیا بڵاوی كردەوە، فەرمانی دەستبەسەركردن بۆ هەشت تۆمەتبار دەرچووە كە تۆمەتبارن بە دامەزراندنی ڕێكخراوێكی تاوانكاری، قاچاخچێتی، ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە.

فەرمانەكە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەی گرووپی كۆمپانیاكانی "جان هۆڵدینگ، دەرچووە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم لە ئیستانبوڵ جێبەجێ كرا.

میدیای توركیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەست بەسەر 121 كۆمپانیادا گیراوە، لە ناویشیاندا گرووپی میدیایی جان كە كەناڵەكانی "هابەر تورك، شۆ تی ڤی، بلومبێرگ ئێچ تی و هابەر تورك سپۆر" لەخۆ دەگرێت.



وشە - سۆران عەزیز