تیم كین سیناتۆرى ئه‌مه‌ریكى چوار هۆكار ئاشكرا ده‌كات كه وایان كردووه له كۆنگرێس ده‌نگ له دژى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى دوو بڕیار بدرێت كه پێوه‌ندییان به شه‌ڕى دژ به عێراق هه‌بووه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئێران به خراپى له بڕیاره‌كان سوودمه‌ند بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئه‌یلوول، دواى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى تایبه‌ت به شه‌ڕى عێراق له‌لایه‌ن كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاوه، ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى وتارێكى تیم كین سیناتۆرى ئه‌مه‌ریكى بڵاو كردووه‌ته‌وه. سۆمه‌رییه نیوز تیم كین وا وه‌سف ده‌كات كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بڕیارى 1991 و بڕیارى 2002 هه‌بووه كه به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیارانه، ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕى عێراقى كرد.
ئه‌و چوار هۆكاره‌ى تیم ئاشكراى كردوون ئه‌مانه‌ن، یه‌كه‌م: عێراق چیتر دوژمن نییه، به‌ڵكو دۆسته و ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازى له عێراق هه‌یه. هه‌ر له هۆكارى یه‌كه‌م ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئێران ئه‌و رێگه‌پێدانه‌ى شه‌ڕى دژى به عێراق كردووه‌ته پاساو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى له عێراق به‌هێز بكات.
دووه‌م هۆكار، به هۆى ئه‌و بڕیارانه‌وه كه سه‌رۆك له كاتى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ بۆ كۆنگرێس ناگه‌ڕێته‌وه، ناتوانرێت چاودێرى و لێپرسینه‌وه به ته‌واوى له شه‌ڕه‌كان بكرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه به كۆنگرێس بدرێت. سێیه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه ده‌بێت سه‌رۆكه‌كان خۆیان بچنه كۆنگرێس نه‌ك سه‌ربه‌خۆ بڕیارى شه‌ڕ بده‌ن، چونكه به‌و دوو بڕیاره‌ى سه‌ره‌وه له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه: بۆش، ئۆباما، بایدن، تره‌مپ بڕیارى شه‌ڕیان داوه.
چواره‌م هۆكار ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ دوژمنه‌كان بكات به دۆست، ئه‌و په‌یامه به دنیا بدات، له‌وانه به عێراق بڵێ، "تۆ دوژمن بووى ئێسته بوویته هاوپه‌یمانێكى ستراتیجى".