به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى نێوده‌وڵه‌تیى ئازادیى رۆژنامه‌گه‌رى، له پێنج ساڵى رابردوودا خراپترین ئاستى تۆمار كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك په‌نجا ساڵى رابردوو به‌م شێوه‌یه نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت، چاودێرانى دیموكراسى له دنیا، ئازادیى رۆژنامه‌گه‌رى خراپترین ئاستى خۆى له 50 ساڵى رابردوودا تۆمار كردووه. كیڤن كاساس سكرتێرى گشتیى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى ئینته‌رناشناڵ ئایدیا كه بارگاكه‌ى له ستۆكهۆڵمه گوتوویه‌تى، "بارودۆخى دیموكراسى ئێسته مایه‌ى نیگه‌رانییه".
كیڤن روونى كردووه‌ته‌وه، 54%ی وڵاتان له نێوان 2019 تا 2024 پاشه‌كشه‌یان كردووه له پێنج ئاماژه‌ى سه‌ره‌كى دیموكراسى. ئه‌و توێژه‌ره دووپاتى كردووه‌ته‌وه، "پوخته‌ى گرنگ له راپۆرته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسیدار ئازادى رۆژنامه‌وانى له دنیا پاشه‌كشه‌ى كردووه".
ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له 43 وڵات دابه‌زیوه، 15 وڵاتیان له ئه‌فریقا و 15 یان له ئه‌وروپان. له‌باره‌ی ئه‌فغانستان و بوركینا فاسو و بۆرما، خراپترین ئاستیان تۆمار كردووه و كۆریاى باشووریش له ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى پاشه‌كشه‌ى كردووه، چونكه رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كانى دادگایى ده‌كرێن و هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ماڵه‌كانیان.
راپۆرته‌كه باس له لێكه‌وته‌كانى ماوه‌ى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیى دۆناڵد تره‌مپ ناكات، به‌ڵام ده‌ڵێ، "هه‌ندێك بابه‌ت كه له ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنى كۆتایى ساڵى رابردوو و سێ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، بینیمان مایه‌ى نیگه‌رانى بوو. ئه‌وه‌ى له ئه‌مه‌ریكا رووى دا، له‌سه‌ر ئاستى دنیا بۆ دیموكراسى موژده‌یه‌كى خۆش نییه".