هێزێكى زۆر رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غدا و فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئه‌و هێزه به به‌سه‌ربازكردنى شاره‌كه و بێزاركردنى هاووڵاتییان نییه، به‌ڵكو هه‌ڵمه‌تێكه بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا و راونانى تاوانباران".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئه‌یلوول، له هه‌ردوو به‌رى كه‌رخ و ره‌سافه هێزێكى زۆر رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، به شێوه‌یه‌ك زۆرى هێزه‌كان وایكردووه، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا روونكردنه‌وه بدات و دڵنیایى به دانیشتووانى شاره‌كه بدات.
له راگه‌یه‌نراوێكى
فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا هاتووه، "ئه‌و رێكارییانه له به‌رى كه‌رخ و ره‌سافه ده‌كرێت، به‌سه‌ربازكردنى شار و بێزاركردنى هاووڵاتییان نییه، به‌ڵكو رێكاریى پاراستنى پلان بۆ دانراوه و به‌گوێره‌ى تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ته‌ناهى پێڕه‌و ده‌كرێت".
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا باسى له‌وه كردووه، ئامانجى ئه‌و ئۆپراسیۆنه جێبه‌جێكردنى یاسایه، له‌گه‌ڵ راونانى تاوانبارانى تاوانى مافیایى و بازرگانانى ماده‌ى هۆشبه‌ر و تاوانبارانى شه‌ڕى عه‌شایه‌رى و دۆزینه‌وه‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌ته.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو، ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا، ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره ئه‌نجام درا، له ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنه‌كه به سه‌تان كه‌س له تاوانباران گیران. ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى عێراق دواى ئه‌وه دێن سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه، هێرش كرایه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و دوو ئه‌فسه‌ر و دوو پۆلیس كوژران و هه‌شت پۆلیسى تریش بریندار بوون.