بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو، سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له قه‌ته‌ر كۆ ببنه‌وه و تاوتوێی هه‌ڵوێستێك له دژی ئیسرائیل بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كردیه سه‌ر وڵاته‌كه.
ده‌وحه به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان كه شه‌ش كه‌س كوژران و یه‌كێكیان له هێزه ته‌ناهییه‌كانی قه‌ته‌ر بوو، داوایان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كردووه له قه‌ته‌ر كۆ ببنه‌وه.
شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌و زانیارییه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتوویه‌تی دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر قه‌ته‌ر، ته‌واوی وڵاتانی هاریكاریی ئیسلامی، هه‌مان مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌یه و له‌وانه‌یه هێرشیان بكرێته سه‌ر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر پێشتریش به ''سی ئێن ئێن''ی راگه‌یاندبوو، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان دڕندانه بووه، داوای دادگاییكردنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی كردبوو.
جێی باسه رۆژی سێشه‌م، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر گرووپی حه‌ماس له قه‌ته‌ر، له كاتێكدا له دوو ساڵی رابردووی جه‌نگدا قه‌ته‌ر بێلایه‌ن بووه و هه‌وڵی ناوبژیكاری بینیوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر هێرشی ئیسرائیلی به تیرۆری ده‌وڵه‌تی ناو بردووه و داوای كردووه به‌یه‌كه‌وه وه‌ڵامێكی ئیسرائیل بده‌نه‌وه.