لە پێشهاتێکی تەناهی تایبەت و هاوکات لەگەڵ لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر دۆحە، هاکەرێکی تورک توانیی پێوەندی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلدا ئەنجام بدات، کە تێیدا وەزیرەکە بۆ چەند چرکەیەک وەڵامی پێوەندییەكە دەداتەوە پێش ئەوەی دایبخاتەوە.
هاکەرەکە گرتە ڤیدیۆییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، کە تێیدا وەزیرە ئیسرائیلییەکە دەردەکەوێت کە پێوەندییە ڤیدیۆییەکە دەکاتەوە و بە خێرایی دۆخەکە تێدەگات و هێڵەکە دادەخاتەوە، وەک ڕۆژنامەی "یانیت گڵۆباڵ" ئاماژەی پێکردووە.
لەلایەن خۆیەوە، کاتز لە تویتێکدا ددان بە ڕووداوەکەدا دەنێت و هەوڵی کەمکردنەوەی گرنگییەکەی دا و گوتی، گرووپی ڕێکخراو لە وڵاتانی جیاوازەوە پێوەندی بە تەلەفۆنە مەدەنی و ناشاراوەکەیەوە دەکەن و نامەی ڕق و هەڕەشە بەجێدەهێڵن.
هەروەها بە هەڕەشەوە گوتی، ئەوان بەردەوام دەبن لە پێوەندی و هەڕەشەکانیان، بەڵام منیش بەردەوام دەبم لە دەرکردنی فەرمان بۆ لەناوبردنی هاوڕێ تیرۆریستەکانیان.