له مزگه‌وتى كه‌ریم ناسر له ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غدا، هه‌ندێك له نوێژكه‌ره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئیمام عه‌بدولستار قهرهغوولى و هه‌وڵیان دا رێگرى لێ بكه‌ن وتارى هه‌ینى پێشكه‌ش بكات، له ئه‌نجامدا گیانى له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئهیلوول له مزگه‌وتى كه‌ریم ناسر له ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غدا ده‌نگه‌ده‌نگ له نێوان نوێژكه‌ران و ئیمامى مزگه‌وت دروست ده‌بێت. به‌گوێره‌ى هه‌ندێك كه‌ناڵى عێراقى عه‌بدولستار قهرهغوولى ماوه‌یه‌كى كه‌مه وه‌ك ئیمام و خه‌تیب له مزگه‌وته‌كه ده‌ست به‌كار بووه و هه‌ندێك له نوێژكه‌ره‌كان كه گه‌نجن ویستوویانه خۆیان ئیمامێك دابنێن و رێگه به قهرهغوولى نه‌ده‌ن.
بۆیه له ژوورى ئیمام لێیان داوه و ئه‌ویش له هۆش چووه و دواتر گیانى له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر قهرهغوولى "گه‌نجانى سه‌له‌فى" بوون. دیوانى وه‌قفى سوننه له عێراق راگهینراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا سه‌ركۆنه‌ى كوشتنى ئیمام عه‌بدولستار قهرهغوولى ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به‌شێك له تۆمه‌تباران گیراون.