لە درێژەی ناردنی پەیامەكانیدا رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، پەیامێكی بۆ سەرۆك عەشیرەتەكانی سووریا نارد.
فەرزەندە مونزور بە ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی رای گەیاندووە، عەبدوڵا ئۆجەلان، پەیامێكی بۆ ڕیشسپی و سەرۆك عەشیرەتە عەرەبەكانی سووریا نارد.
فەرزنەدە مونزور ئاماژەی بەوە دا، پەیامەكە گەیشتووەتە دەستیان و لە ماوەیەكی نزیكدا دەیگەیەنن بە ڕیشسپی و سەرۆك عەشیرەتەكان.
فەرزەندە هیچی لەبارەی ناوەڕۆكی پەیامەكە ئاشكرا نەكردووە، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت داوای هێنانە ئارایی دۆخێكی دیموكراتیكیان لێ بكات تا بتوانن لە سووریا پێكەوە هەمووان بەئاشتی بژین.