كاتێك ئێران هێرشى كرده سه‌ر قه‌ته‌ر، سوودانى و حكوومه‌ته‌كه‌ى به یه‌ك وشه باسى ئێرانیان نه‌كرد، كه‌چى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره، داواى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌ك ده‌كات له دژى ئیسرائیل به هۆى ئه‌وه‌ى هێرشى كرده سه‌ر قه‌ته‌ر.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئه‌یلوول محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى
جه‌زیره، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل و به "حكوومه‌تى تاوانبار" ناوى ده‌بات، داوا وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات به‌ره‌یه‌ك دژ به ئیسرائیل پێك بهێنن، چونكه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر.
كه‌چى له 23ى حوزه‌یرانى رابردوو كاتێك ئێران به مووشه‌ك هێرشى كرده سه‌ر قه‌ته‌ر،
سوودانى و
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له دوو په‌یامى جیاواز هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربڕى، هه‌ردووكیان پشتیوانى خۆیان بۆ قه‌ته‌ر راگه‌یاند، كه‌چى هیچ یه‌كێكیان به یه‌ك وشه‌یش ناوى ئێرانیان نه‌هێنا و سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌یان نه‌كرد.
ئه‌مڕۆ له لێدوانه‌كه‌ى سوودانى ده‌ڵێ، "چ رێگره له‌وه‌ى وڵاتانى ئیسلامى به‌ره‌یه‌ك پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئه‌و هێرشانه ببنه‌وه".