راگه‌یاندنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، له‌سه‌ر پردى جه‌سار له دیره‌زوور، هێزه‌كانى دیمه‌شق هێرشیان كرده سه‌رمان و ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئه‌یلوول، هه‌سه‌ده له
راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "به‌یانیى ئه‌مڕۆ سه‌عات نۆ، هێزه‌كانمان له كه‌نارى فورات بن له نزیك پردى عشاره له ناوچه‌ى درنجى سه‌ربه دیره‌زوور، هێزه‌كانى سه‌ربه حكوومه‌تى دیمه‌شق هێرشیان كرده سه‌رمان، كه ده‌یانویست په‌ڕینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك قاچاخچى مسۆگه‌ر بكه‌ن".
هه‌سه‌ده ده‌شڵێ، "هێزه‌كانمان رێكاریى پێویستیان كردووه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه و هێشتا پێشهاته‌كان به‌رده‌وامن تا ئاماده‌كردنى ئه‌م راگه‌یه‌نراوه".
له كۆتایى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌دا هاتووه، "دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه پارێزگارى له ته‌ناهى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتییه‌كه به ته‌واوى ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى حكوومه‌تى دیمه‌شق له‌و هێرشه، چه‌كدارانى بۆ په‌رده‌پۆشكردنى كارى قاچاخچێتى به‌كار ده‌هێنێ كه سه‌قامگیریى ناوچه‌كه تێكده‌دات".