رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید ئاشكراى ده‌كات، ره‌وتێكى توندى سه‌له‌فى به ناوى مه‌دخه‌لییه‌كان له عێراق ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر ئه‌وانیش له پشت كوشتنى ئیمامه‌كانى رۆژى هه‌ینى بوون. ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ویستوویه‌تى به نووسراوێك چالاكسى ئه‌و ره‌وته قه‌ده‌غه بكات، به‌ڵام حزبه سیاسیسه‌كانى سوننه رێگرییان لێ كردووه.
رۆژنامه‌ى
عاله‌م جه‌دید، به‌دواداچوونێكى له‌سه‌ر كوشتنى عه‌بدولستار قه‌ره‌غولى كردووه كه ئیمام و خه‌تیبى مزگه‌وتى كه‌ریم ناسر بوو. رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌س له ژوورى مزگه‌وته‌كه كوژرا. رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه ئه‌و كوشتنه رووداوێكى تاوانكارى ئاسایى نه‌بووه، به‌ڵكو ره‌وتى سه‌له‌فییه‌كان له پشت ئه‌و رووداوه‌ن.
رۆژنامه‌كه هه‌ندێك زانیاریى له‌سه‌ر جووڵه‌ى سه‌له‌فییه‌كان له عێراق ئاشكرا كردووه، ته‌نانه‌ت باسى ئه‌وه‌ى كردووه مه‌ترسیى ئه‌و ره‌وته هێنده گه‌وره بووه، ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ویستوویه‌تى قه‌ده‌غه‌ى بكات، به‌ڵام حزبه‌كانى سوننه داوایان كردووه ئه‌و بڕیاره نه‌درێت.
مسته‌فا به‌یاتى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئیمام و خه‌تیبه‌كانى ئه‌عزه‌مییه، بۆ عاله‌م جه‌دید ده‌ڵێ، "ده‌بێت هه‌موو عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بوه‌ستن، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك به‌ڵته‌جین، ئیمامه‌كه‌شیان به‌ڵته‌جى بووه. لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانیان ده‌كه‌ن". به‌یاتى پێی وایه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌له‌فی توندڕه‌ون، له ژێر كاریگه‌ریى داعش په‌روه‌رده كراون. ئاشكرایشى ده‌كات دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى كار و چالاكى ئه‌وانى له ناو مزگه‌وته‌كان ده‌ركردووه، كه‌چى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسیى به‌رژه‌وه‌ندیخواز، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ڵبژاردن نووسراوه‌كه‌یان راگرتووه".
سه‌رۆكى ئیمام و خه‌تیبه‌كانى ئه‌عزه‌مییه روو له‌و حزبانه ده‌كات و ده‌ڵێ، "له ئه‌نجامى ناوبژیوانى و ناڕه‌زایى ئێوه، ئه‌مڕۆ ئه‌و هیچ و پووچانه هێرشیان كرده سه‌ر مزگه‌وت".
رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید باس له‌وه ده‌كات، له‌م ساڵانه‌ى دواییدا ره‌وتى سه‌له‌فى له عێراق ده‌ركه‌وتووه، له رێگه‌ى چه‌ند ئیمام و خه‌تیبێكه‌وه، ده‌یانه‌وێ كاریگه‌ریى خۆیان له‌سه‌ر گوتارى ئاینى سوننه‌كان دابنێن. له به‌رانبه‌ریشدا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن درێژكراوه‌ى ئه‌جێنداى سیاسه‌تى وڵاتێكى ده‌ره‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كى له نێوان كۆمه‌ڵگه‌ى سوننى له به‌غدا و پارێزگاكانى رۆژئاواى عێراق دروست بكه‌ن. عاله‌م جه‌دید ده‌ڵێ، "بوونى ئه‌و ره‌وته ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵ له نێوان مه‌رجه‌عییه‌ته‌كانى سوننه و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رده‌خات".
دواتریش له‌باره‌ى ناوى سه‌له‌فییه‌كان له عێراق ده‌ڵێ، "به چه‌ندان ناو ناسراون، مه‌دخه‌لییه‌كان یان ره‌وتى مه‌دخه‌لى كه ده‌چنه‌وه سه‌ر هزرى ره‌بیع هادى مه‌دخه‌لی، یانیش به جامى ده‌ناسرێن، ئه‌مه‌یش بۆ ناوى محه‌مه‌د ئه‌مان جامى ده‌گه‌ڕێته‌وه". مسته‌فا به‌یاتیش ده‌ڵێ، "سیاسییه‌كان له پشت ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌وه‌ستن، به‌تایبه‌تى له ئه‌بوغریب، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان لێ به‌دوور نه‌گرن، ئه‌وا من له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكرایان ده‌كه‌ن".
رۆژى هه‌ینى رابردوو عه‌بدولستار قه‌ره‌غولى ئیمام و خه‌تیب له مزگه‌وتى كه‌ریم ناسر له ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غدا له ژووره‌كه‌ى خۆى دانیشتبوو. كاتێك ده‌یان گه‌نجى سه‌له‌فى هێرشیان كرده سه‌ر و گیانى له ده‌ست دا. به‌گوێره‌ى زانیارییه فه‌رمییه‌كان، قه‌ره‌غولى ماوه‌یه‌كى كه‌مه ره‌وانه‌ى ئه‌و مزگه‌وته كراوه، كه‌چى به خواستى سه‌له‌فییه‌كان نه‌بووه، بۆیه به‌ر له وتارى هه‌ینى ویستوویانه رێگریى لێ بكه‌ن و پاڵه‌په‌ستۆیان خستووه‌ته سه‌ر، ئه‌ویش نه‌خۆشیى دڵى هه‌بووه له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕ و گوشاره گیانى له ده‌ست داوه.