مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتارى پارتى له عێراق ئاشكراى ده‌كات، شاندێكى كوردستانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و ده‌شڵێ، "حكوومه‌تى هه‌رێم ته‌واوى داتاكانى به به‌غدا داوه و ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌كانى".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئه‌یلوول، مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتارى پارتى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێم ته‌واوى زانیارییه‌كانى به حكوومه‌تى فیدراڵى داوه و پابه‌ندى هه‌موو به‌ڵێنه‌كانى بووه".
له هه‌مان لێدواندا مه‌حما خه‌لیل ده‌ڵێ، "له ماوه‌ى رابردوودا كۆمه‌ڵێك شاندى ته‌كنیكى و سیاسیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنیش كراون، چاكترین به‌ڵگه هه‌مواركردنه‌وه‌ى بودجه‌یه، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق پابه‌ند بێت به پێدانى مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات ئه‌و سه‌ردانه‌ى به‌منزیكانه بۆ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.