ناوی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بڵاو كرایەوە

:: PM:02:43:14/09/2025 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تیروپشكی بۆ دیاریكردنی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان كرد و ناوەكانی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی ئەیلوول، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تیروپشكی بۆ دیاریكردنی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان كرد و ناوەكانی بڵاو كردەوە.

كۆمسیۆن دەڵێت، ئەگەر تۆ داواكاریت بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندووق پێشكەش كردووە، پێویستە ئەپڵیكەیشنی كۆمسیۆن دابەزێنیت و لە بەشی كارمەندی سەر سندووق ژمارەی كارتی دەنگدانت داخل بكەیت، دواتریش ڕاستەوخۆ ناوەكەت پێشان دەدرێت كە ئاخۆ قبووڵكراویت یان نا.


بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كۆمسیۆن پێویستی بە 250 هەزار كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەردوو دەنگدانی گشتیی و تایبەت هەیە، بەڵام زیاتر لە 800 هەزار كەس داواكارییان پێشكەش كردبوو تا ببنە كارمەندی سەر سندووق، پاداشتی هەر كارمەندێكیش بەگوێرەی ئەركەكەی لە نێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزار دینار دەبێت.



وشە - رامیار جەواد