میسال ئالووسى په‌رله‌مانتارى پێشوو و سیاسه‌تمه‌دار، په‌یامێكى له ئێكس بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "سوودانى هه‌نگاوێكى بوێرانه‌ى ناوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل"، داوا له سوودانى ده‌كات ئه‌و هه‌واڵه به درۆ بخاته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ى له ئیسرائیل كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى ئه‌یلوول، میسال ئالووسى له ئێكس په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا كچه رفێنراوه‌كه‌ى ئیسرائیل ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ به هه‌نگاوێكى بوێرانه ده‌زانێت، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. ئالووسى راسته‌وخۆ په‌یامه‌كه‌ى ئاراسته‌ى سوودانى ده‌كات و ده‌ڵێ، "سه‌رۆك سوودانى راگه‌یاندنى ئازادكردنى هاووڵاتییه ئیسرائیلییه‌كه ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ، كه له‌لایه‌ن چوارچێوه حكوومییه‌كه‌ت رفێنرابوو. دواتر سه‌فه‌ركردنى بۆ ته‌لئه‌بیب، په‌یامێكى بوێرانه بوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى عێراق و ئیسرائیل".
دواتر میسال ئالووسى ده‌ڵێ، "سه‌رۆك تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ به ئاسووده‌یى په‌یامه‌كه‌یان وه‌رگرت". ئالووسى له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ى وێنه‌ى پۆسته‌ره هه‌واڵێكى داناوه كه گوایه هه‌ڕه‌شه‌ى له ئیسرائیل كردووه. ئالووسی ده‌ڵێ، "تكایه سه‌رۆك سوودانى ئه‌و هه‌واڵه‌ى خواره‌وه به درۆ بخه‌ره‌وه، عێراق به ده‌ست عه‌نته‌ریاتى گه‌نده‌ڵه‌كان ماندوو بوو".
رۆژى سێشه‌مى رابردوو عێراق تسوركۆڤى ئازاد كرد، كه ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتر بوو له‌لاى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى به بارمته گیرابوو. تسوركۆڤ توێژه‌رێكى گه‌نجه له زانكۆیه‌كى ئه‌مه‌ریكى ده‌خوێنێ، ره‌گه‌زنامه‌ى رووسى و ئیسرائیلى هه‌یه.