رێكخراوێكى به‌سره داواى له كۆمسیۆن كردووه، فۆرمى تایبه‌تى پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ى راپرسى ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك رێكاریى یه‌كه‌مى بوون به هه‌رێم، كه‌چى كۆمسیۆن داواكه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئه‌یلوول، رێكخراوى (به‌سریاسا) به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كراوه، تێیدا داوا ده‌كرێت به رێژه‌ى 2% فۆرمیان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى راپرسى له به‌سره بكرێت، وه‌ك رێكارییه‌ك بۆ به‌هه‌رێمبوونى شاره‌كه، كه‌چى كۆمسیۆن داواكه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "به‌گوێره‌ى ماده‌ى 119ى ده‌ستوورى عێراق و یاساى رێكاری تایبه‌ت به پێكهێنانى هه‌رێم به ژماره 13ى ساڵى 2008، داواتان لێ ده‌كه‌ین فۆرمى تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى واژوومان پێ بده‌ن به رێژه‌ى 2%ى ده‌نگده‌رانى به‌سره. به ئامانجى كۆكردنه‌وه‌ى واژوو و جێبه‌جێكردنى رێكارى راپرسى بۆ پێكهێنانى هه‌رێمى به‌سره".
چه‌ندان ساڵه چالاكان و رۆشنبیران و جه‌ماوه‌رى به‌سره، داواى پێكهێنانى هه‌رێمێك ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵى.