چاودێرانى سیاسى له عێراق پێیان وایه به هۆى له‌ده‌ستدانى جه‌ماوه‌ر و نه‌بوونى كارنامه‌ى سیاسى، حزبه‌كان په‌نا بۆ هۆزه‌كان و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌ن تا ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن. دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه سوودى كاتى بۆ ئه‌وان ده‌بێت، به‌ڵام له مه‌ودایه‌كى دوورتر زیان به كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى، له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، حزبه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هۆز و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه ئه‌وان قه‌باره‌ى جه‌ماوه‌رییان لاواز بووه و كارنامه‌ى سیاسی‌یان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شیانبێت، ئه‌وا جه‌ماوه‌ر متمانه‌یان پێ ناكات.
ئه‌حمه‌د ئه‌نسارى توێژه‌رى سیاسى ده‌ڵێ، "حزبه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌ره‌بووى دۆڕاندنه‌كانیان بكه‌نه‌وه، له رێگه‌ى بووژاندنه‌وه‌ى لایه‌نگرى كۆمه‌ڵایه‌تى و عه‌شایه‌رییه‌وه، ئه‌مه له برى پێشكه‌شكردنى پرۆگرامى چاكسازى و چاسه‌رى واقیعییانه بۆ كێشه‌كانى هاووڵاتى". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه پشتبه‌ستن به ره‌هه‌ندى عه‌شایه‌رى و ناوچه‌گه‌ری، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌یه‌كى راسته‌قینه له متمانه‌دا له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌نگده‌ران.
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانى ئه‌و دیارده‌یه ئه‌نسارى ده‌ڵێ، "له هه‌ندێك بازنه سوودى كاتى ده‌بێت، به‌ڵام بۆ مه‌ودایه‌كى دوور، زیانى ده‌بێت و هه‌له‌كانى بنیاتنانى پڕۆژه‌ی نیشتمانى لاواز ده‌كات و جیاكارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رجه‌سته ده‌كات، چونكه بابه‌ته‌كه له ده‌نگدانه‌وه بۆ توانست و كارنامه ده‌بێته ده‌نگدان به لایه‌نگرى عه‌شایه‌رى".
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له دواى 2003 وه هۆزه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار هاتوون، ئه‌مه دیارده‌یه‌كى نوێ نییه، به‌ڵام ئێسته هۆز بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى، بنكه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بۆ ده‌نگدان مسۆگه‌ر ده‌كات. له دوو خولى رابردوودا هه‌ندێك كاندید هه‌بوون هیچ توانایه‌كیان نه‌بوو و به ته‌واوى پشتیان به هۆز ده‌به‌ست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتن، ئه‌م ئه‌زموونه وایكرد بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو حزبه‌كان هه‌موویان په‌نا ببه‌نه به‌ر هۆزه‌كان.
ماڵپه‌ڕه‌كه باس له هۆكاره‌كانى لاوازبوونى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى حزبه‌كانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "له ئه‌نجامى شكستى یه‌ك له دواى یه‌ك، له دۆسیه‌ى خزمه‌تگوزارى و گه‌نده‌ڵى و جێبه‌جێنه‌كردنى به‌ڵێنه‌كان، جه‌ماوه‌ریان پاشه‌كشه‌ى كردووه، بۆیه حزبه‌كان په‌نا بۆ عه‌شایه‌ر ده‌به‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى له‌ده‌ستدانى جه‌ماوه‌ره مه‌ده‌نى و گه‌نجان".
چاودێرانى سیاسى هۆشداریى له‌و دیارده‌یه ده‌ده‌ن و پێیان وایه ئه‌م ئاراسته‌یه، دابه‌شكارى كۆمه‌ڵایه‌تى قووڵ ده‌كاته‌وه، پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كاته دیلى لایه‌نگرى ته‌سك، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریى به‌سه‌ر كارى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌یه.
بڕیاره له 11ى مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت.