كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر كڕینى كارتى ده‌نگدان، هۆشداریى ده‌دات و به تاوان ناوى ده‌بات و ده‌شڵێ، "ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره بكه‌ن، له هه‌ڵبژاردن دوور ده‌خرێنه‌وه و ده‌گیرێن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئه‌یلوول، رۆژنامه‌ى
مه‌دا لێدوانى نبراس ئه‌بوسۆده‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه جێگرى گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه له عێراق، ئه‌بوسۆده باس له دیارده‌ى كڕینى كارتى ده‌نگدان ده‌كات و ده‌ڵێ، "كڕینى كارتى ده‌نگدان به تاوان داده‌نرێت و له یاساى هه‌ڵبژاردن سزاى خۆی هه‌یه".
گوته‌بێژى كۆمسیۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه، لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ چاودێریى ئه‌و دیارده‌یه پێكهاتووه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، "رێكارییه‌كان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له تاوانه‌كه به‌شدار ده‌بن".
له‌باره‌ی سزاكانیش باس له‌وه ده‌كات، جیا له دوورخستنه‌وه‌ى كاندیده‌كه، سزاى گرتن و پێبژاردنیش به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.