له دوو رووداوى جیاوازدا هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێزێكى عێراقى له به‌غدا، كه‌سێك ده‌كوژرێت و چه‌ند كه‌سێكیش له هێزه ته‌ناهییه‌كان بریندارن. له دیوانیه‌ش به نارنجۆك هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵى سه‌رۆكى زانكۆى دیوانیه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15 ى ئه‌یلوول، له
ناوچه‌ى عه‌لاویى به‌غدا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان دوو كۆمه‌ڵه چه‌كدار دروست بوو، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان له ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق بوون، له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا كه‌سێكى سڤیل كوژراو، ئه‌فسه‌رێكى باڵایش به پله‌ى عه‌مید، ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس و پۆلیسێك بریندار بوون، له كۆمه‌ڵه‌كه‌ى تریش كه‌سێكى تر بریندار بووه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق چوار كه‌سیان له‌و شه‌ڕه گرتووه.
له رووداوێكى جیاوازدا به نارنجۆك هێرش كرایه سه‌ر ماڵى راهى یاسرى سه‌رۆكى زانكۆى قادسیه "دیوانیه" به‌ڵام هیچ زیانێكى نه‌بووه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ده‌ستى به گه‌ڕان و پشكنین كردووه، چونكه رێژه‌ى تاوان له به‌غداى پایته‌خت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. چه‌ندان جاریش هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق.