محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، "قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان له عێراق گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلار"، به‌رپرسێكی ته‌ناهیى عێراقیش ده‌ڵێ، "ئه‌و ژماره‌یه له واقیع دووره".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئه‌یلوول،
به‌رپرسێكى باڵاى ته‌ناهیى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، لێدوانه‌كه‌ى بۆ كه‌ناڵى وه‌ن نیوزى عێراقى داوه و ده‌ڵێ، "ئه‌و ژماره‌یه‌ى سوودانى له‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان كردوویه‌تى، دوور له واقیعه".
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتى ده‌كاته‌وه، به هۆى ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ى میلیشیاكان له عێراق دروستیان كردووه، وه‌به‌رهێنانى بیانى گه‌شه‌ى نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان گرێبه‌سته‌كانیان سڕ كردووه و هه‌ندێكى تریش ده‌ڕۆن. ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ، "به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانى راسته‌وخۆى میلیشیاكان له پڕۆژه‌كان، به‌هۆى چه‌كى نایاسایى، به‌هۆى سه‌پاندنى سه‌رانه‌وه، وه‌به‌رهێنان له عێراق رووبه‌ڕووى ژینگه‌یه‌كى نائارامى وه‌به‌رهێنان ده‌بنه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌لێكى گه‌وره له عێراق له بوارى نه‌وت و گاز و ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه، به‌ڵام ژینگه‌ى عێراق به‌هۆى ئه‌و میلیشیاوه وه‌به‌رهێنان راو ده‌نێت.
ئه‌مڕۆ و دوێنێ له دوو وتارى جیاواز، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، باسى له پڕۆژه‌كانى حكوومه‌ت كرد و گوتى، "خه‌ڵك ئێمه به حكوومه‌تى پرده‌كان ناو ده‌بات"، سوودانى پڕۆژه‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى ژمارد و له‌وانه گوتى، "به به‌هاى 100 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له عێراق كراوه".