ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "كۆنگره‌كه‌ى ده‌وحه ده‌ریخست پێگه‌ى عێراق له ئاستى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى لاوازه، كه‌س متمانه‌ى به عێراق نییه به‌وه‌ى خاكێكى بێلایه‌ن بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى به‌غداد
توده‌ى عێراقى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌راوردكردن له نێوان كۆنگره‌كه‌ى ده‌وحه كه دوێنێ به ئاماده‌بوونى به‌رپرسى یه‌كه‌مى وڵاتان به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ لووتكه‌ى عه‌ره‌بى له به‌غدا كه له مانگى ئایارى رابردوو له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆك و رێبه‌رانى وڵاتان بوو، كه‌چى زۆربه‌یان ئاماده نه‌بوون.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه، ئه‌مه‌یش ده‌ریده‌خات كه عێراق هێشتا ناتوانێ وه‌ك ژینگه‌یه‌كى بێلایه‌ن خۆى ده‌ربخات و ته‌نانه‌ت وڵاتان متمانه‌ى پێ ناكه‌ن. ئه‌مه‌یش كه‌موكوڕییه‌كانى عێراق زه‌قتر ده‌كاته‌وه. چاودێرانى سیاسى له راپۆرته‌كه بۆچوونى خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له عێراق چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته، سیستمێكى دارایى و بانكى به‌هێز نییه، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت ناتوانێ میلیشیاكان كۆنترۆڵ بكات، عێراق جێى متمانه نییه.
جیا له‌مانه‌یش عێراق له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه رێبازێك جێگیرى نییه، به‌ڵكو به گۆڕ‌انى حكوومه‌ته‌كان سیاسه‌ته‌كه‌ى ده‌گۆڕێت.