وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، 720 كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر خراونه‌ته لیستى ره‌شه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌رجى گرێبه‌سته‌كانیان له پڕۆژه‌كانى حكوومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول، عه‌بدولزه‌هره هینداوى
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، 720 كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر خراونه‌ته لیستى ره‌شه‌وه، بۆیه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ناوى له‌و لیسته بێت، بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ كار و چالاكییه‌كانى راده‌گیرێن.
هینداوى ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ى پڕۆژه‌كانى حكوومه‌ت ده‌كات كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت خسته‌ى پێشكه‌وتنى كاره‌كان و ته‌واوبوویان، به‌گوێره‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆ پڕۆژه‌كان دیارى كراون چه‌نده".
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تى پلاندانان ته‌واوى راسپارده‌كانى داوه‌ته وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش ئه‌و كۆمپانیانه بخه‌نه لیستى ره‌شه‌وه كه له كاره‌كانیان دواكه‌وتوون. به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه‌ى هینداوى ئه‌و سزادانه دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.