ماڵپه‌ڕى عاله‌م جه‌دید له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، له ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر له سنوورى نێوان عێراق و سعوودیه، قاچاخچێتى ته‌نیا به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ناكرێت، به‌ڵكو زۆر فراوانتره. به دووریش نازانرێت لێكه‌وته‌ى سیاسى هه‌بێت، دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه لایه‌نى عێراق له رووى ته‌ناهییه‌وه كه‌مته‌رخه‌مه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى
عاله‌م جه‌دید راپۆرتێكى به ناونیشانى، "عه‌رعه‌ر له ژێر زه‌ڕه‌بین.. ماده‌ى هۆشبه‌ر و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌ڕه‌شه له ته‌ناهیى حه‌جكردن ده‌كه‌ن و پێوه‌ندیى نێوان عێراق و سعوودیه ده‌شێوێنن".
له به‌دواداچوونى عاله‌م جه‌دیددا ده‌ركه‌وتووه، له ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر ته‌نیا قاچاخچێتى به ماده‌ى هۆشبه‌ر نه‌كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له 13ى ئه‌م مانگه سعوودیه ئاشكراى كرد، به‌ڵكو چه‌ندان ماده‌ى تریش قاچاخچێتى پێ ده‌كرێت له‌وانه: جگه‌ره و تووتن و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان و هه‌ندێك ده‌رمانى ئازارشكێن، پێداویستى جوانكارى وه‌ك بۆتۆكس و فیله‌ر، ته‌نانه‌ت زێڕیش ده‌برێت.
عاله‌م جه‌دید روونى كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و مادانه له سعوودیه قه‌ده‌غه‌ن و هه‌ندێكیش باجێكى زۆریان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات قاچاخچییه‌كان له جیاوازیى نرخ له عێراق و سعوودیه سوودمه‌ند بن.
موختار مووسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه‌موكوڕییه‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌یه، چونكه ناتوانێ شێوازى قاچاخچییه‌كان كۆنترۆڵ بكات، له‌وانه دوایین جار قاچاخچییه‌كان كاروانى عومره‌كاران به‌كار ده‌هێنن بۆ هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌لى قاچاخ. چونكه ئه‌و كاروانانه له گومان به دوورن.
مووسه‌وى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوازیى رێكارییانه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا گرژیى ده‌كه‌وێته پێوه‌ندى عێراق و سعوودیه. له راپۆرته‌كه‌ى عاله‌م جه‌دید ئه‌وه ئاشكرا كراوه ئه‌و دوو كه‌سه‌ى به 142 كیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه له سعوودیه‌وه گیراون، له تكریت كۆمپانیاى حه‌ج و عومره‌یان هه‌یه.