په‌رله‌مانتارێكى عێراق له نامه‌یه‌كدا كه بۆ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ناردووه، ئاشكراى ده‌كات سه‌عید زغیر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتۆى كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار، دۆسیه‌ى تاوانى هه‌یه، تاوانه‌كانیشى پێوه‌ندى به گه‌نده‌ڵى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول، قه‌سته‌ڵ حه‌جامى په‌رله‌مانتارى عێراق له نووسراوێكى فه‌رمى حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى سه‌عید زغیر به فه‌رمى دۆسیه‌یه‌كى تاوانكارى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هه‌یه و تاوانه‌كانیشى پێوه‌ندى به گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه.
له نووسراوه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كه ده‌ڵێ، "به‌هۆى باوه‌ڕبوونمان به گرنگیى جێبه‌جێكردنى پێوه‌ره‌كانى شه‌فافییه‌ت و پاكیی رابردوو، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێگه‌ى جێبه‌جێكاری و سه‌ركردایه‌تیى به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هیواى ئه‌وه ده‌خوازین بفه‌رموون ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نى دادوه‌رى تایبه‌ت باس بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى كۆتایى له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه روون ببێته‌وه و ئه‌نجامه‌كانمان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌یش ده‌رفه‌تمان هه‌بێت رۆڵى چاودێری خۆمان ببینین".
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و بابه‌ته سنوورى تاكه كه‌سێك تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌رده‌وامبوونى له كاره‌كه‌ى بێ یه‌كلاكردنه‌وه، كاریگه‌ریى نه‌رێنیى له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌بێت كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه گرنگه‌كان. چاره‌سه‌ره‌كردنى بابه‌ته‌كه‌ش پرسیارى رژد له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وت و كارگێڕییه‌كه‌ى دروست ده‌كات.
له كۆتای نووسراوه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتار قه‌سته‌ڵ حه‌جامى داوا له وه‌زیرى نه‌وت ده‌كات له ماوه‌ى 15 رۆژى وه‌ڵامى بكاته‌وه.