ئاژانسى ئه‌كسیۆسى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه له كۆتایى ئه‌و مانگه ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریا و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له نیویۆرك كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى ئاژانسى
ئه‌كسیۆس ئاشكراى كردووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه له كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، شه‌رع و نه‌تانیاهۆ كۆ ببنه‌وه.
زانیارییه‌كه له به‌رپرسێكى باڵاى ئیسرائیل وه‌رگیراوه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه. ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، نه‌ته‌نیاهۆ كۆششێكى زۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دیداره بكرێت، هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانى لاوازه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له 29ى ئه‌م مانگه سه‌ردانى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا بكات. ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه كۆششێكى ئیسرائیل هه‌یه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌ر له‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجام بدرێت.