كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بە كۆتاهات

:: PM:02:45:17/09/2025 ‌
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت كە بۆ وەرگرتنی رای ئەوانە لەبارەی ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە كۆتایی هات و بڕیارە سبەی جارێكی تر كۆ ببنەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی ئەیلوول، بە پێی زانیارییەكانی "وشە" كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت كۆتایی هات كە بڕیار بوو رای خۆیان ئاراستەی حكوومەتی عێراق بكەن لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان. 

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی گوتراوە پێوەندی بەو رێككەوتنانە رابردووی نێوان هەردوو حكوومەتی كوردستان و عێراق هەبووە، بەڵام ئەنجوومەنەكە نەیتوانیوە رای خۆی بە تەواوی پەسەند بكات و سبەی جارێكی تر كۆ دەبنەوە. 

"وشە" زانیویەتی كە دوو ئەندامی یاسایی پەرلەمانی عێراق كە كوردن لەگەڵ ئەنجوومەنەكە لەسەر هێڵ بوون تا وردەكاری یاساییان پێ‌ بڵێن. 

رەوانەكردنی پرسی مووچە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ ئەو ئەنجوومەنە بیانووێكی نوێیە بۆ دواخستنی خەرجكردنی مووچە، چونكە ئەنجوومەنەكە بڕیار بەدەست نییە و تەنیا راوێژكارییە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم