قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق، داوا له كاندیدان ده‌كات له گوتارى تایفه‌گه‌رى دوور بكه‌ونه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه پیاوانى ئاینى شیعه ده‌ستیان داوه‌ته وتارى تایفه‌گه‌رى و ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان ده‌ڵێ، "ده‌نگ به كاندیدى مه‌زه‌وه‌كه‌ى خۆت بده ئه‌گه‌ر 1%یش باش بێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول،
قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له كاتى ئاماده‌بوونى له كۆنگره‌یه‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى گوتى، "كاندید راده‌سپێرین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌ر پرۆگرام و ئامانجى ئاینده‌یى بێت و دوور بێت له گوتارى تایفه‌گه‌رى". راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌شڵێ، "ده‌بێت گوتاره‌كان میانڕه‌وانه بن و ئه‌ویتر قبووڵ بكات".
چه‌ند رۆژێكه گوتارى توندڕه‌وى ئاینى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له پیاوانى ئاینى شیعه‌وه ده‌درێن، له‌وانه
عه‌لى سه‌هلانى له حوسه‌ینییه‌كى ناسریه‌ى باشوورى عێراق ده‌ڵێ، "كاندیدێك ئه‌گه‌ر 1% باش بوو زیاتر له 99% ى خراپ بوو، ئه‌گه‌ر شیعه بوو هه‌ڵیبژێرن".