ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆى فڕه‌نسى ئاشكراى ده‌كات، قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق و سێرگى شویگۆ سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى رووسیا، له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر رێككه‌وتوون كه پێوه‌ندییان به هاوئاهه‌نگى هه‌واڵگریى ئێران و دۆسیه‌ى سووریا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى رادیۆى
مۆنت كارلۆ ئاشكراى كردووه، ئه‌عره‌جى و شویگۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له به‌غدا، تاوتوێى سێ دۆسیه‌یان كردووه، یه‌كه‌میان به‌هێزكردنى ئاسایش و هه‌واڵگریى عێراق و رووسیا له سووریا.
دووه‌میان كاراكردنى شانه‌ى هاریكارى هه‌واڵگریى سێقۆڵیى عێراق و رووسیا و ئێرانه، كه له‌گه‌ڵ كه‌وتنى رژێمى ئه‌سه‌د و ده‌رچوونى سووریا له‌و شانه‌یه وه‌ستاوه. دۆسیه‌ى سێیه‌میش دۆسیه‌ى چه‌ككڕینه كه عێراق ده‌یه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا بكات.
مۆنت كارلۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌عره‌جى و شویگۆ له كاتێكدا بووه زانیارى هه‌یه فرۆشى چه‌كى ئه‌مه‌ریكى به هێزه عێراقییه‌كان رابگیرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ساردبوونه‌وه‌ى پێوه‌ندیى نێوان حكوومه‌تى سوودانى و ئه‌مه‌ریكا.
دوێنێ شاندێكى باڵاى رووسیا به سه‌رۆكایه‌تیى شویگۆ گه‌یشته به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆبوونه‌وه.