جۆ ویلسۆن ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، چوار میلیشیاى عێراق ده‌خاته لیستى تیرۆره‌وه، ئه‌وانیش نوجه‌با و سه‌ید شوهه‌دا و ئه‌نساروڵا و كه‌تائیبى ئیمام عه‌لییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول، جۆن ویلسۆن له ئێكس سوپاسى
دۆناڵد تره‌مپ و ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێوه‌به‌رى دژه تیرۆرى كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێ چوار میلیشیاى عێراقى بخه‌نه لیستى تیرۆره‌وه كه پێشتر ویلسۆن له نامه‌یه‌كدا پێشنیارى كردوون.
چوار میلیشیاكه‌یش بریتین له بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با، كه‌تائیبى سه‌ید شوهه‌دا، بزووتنه‌وه‌ى ئه‌نساروڵاى ئه‌وفیا، كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى.
جۆ ویڵسۆن ده‌شڵێ، "ئه‌و رێكارییه ده‌توانێ تواناى ئه‌وه به داواكارى گشتى ئه‌مه‌ریكا بدات سه‌رچاوه‌ى دارایى ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه وشك بكات". هه‌روه‌ها هانى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكایش ده‌دات رێكخراوى به‌در وه‌ك گه‌وره‌ترین رێكخراوى تیرۆریستى دابنێت كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى ده‌كرێن.