نووسینگه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه عه‌لى سیستانى، له راگه‌یه‌نراوێكى كورتدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ناوى مه‌رجه‌عه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه "ساخته‌یه" و "هیچ هه‌ڵوێستێك له‌وباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئه‌یلوول،
نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ هه‌ڵوێستێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن نووسینگه‌وه بڵاو كرابێته‌وه، ئه‌وه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه "ساخته‌یه".
له میدیاى عێراقدا نووسراوێك بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه پرسیار له عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه كراوه، هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌ربخات، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانانه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و چاكترین هه‌ڵبژێرن".
عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا له 2015 وه ده‌رگاى به‌ڕووى سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسانى عێراق داخستووه و هیچ بۆچوونێكیشى له‌سه‌ر سیاسه‌ت نییه.