فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا و ران دێرمێر وه‌زیری ستراتیجیی ئیسرائیل، سبه‌ی پێنجشه‌م له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان چاویان به یه‌كتر ده‌كه‌وێت.
ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی سووریا و ئیسرائیل دۆستایه‌تی هه‌یه و ده‌خوازێت له رێگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بارگرژییه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه.
ئیسرائیل له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ته‌حریر شام له سووریا نیگه‌ران بووه، نه‌یهێشتووه حكوومه‌تی نوێی سووریا په‌ره به توانا سه‌ربازییه‌كانی بدات، له هه‌مان كاتدا ده‌ستی به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان و چه‌ندان شوێنی تردا گرتووه و داوای له سووریا كردووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كداره‌كانی له سنووری ئیسرائیل نزیك نه‌كه‌ونه‌وه و ناوچه‌كه له چه‌كی قورس داماڵرێت.
فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل چه‌ندان جار بنكه سه‌ربازییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی سووریایان كردووه‌ته ئامانج، له پرسی سوه‌یدایش ته‌نانه‌ت راسته‌وخۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری كرده ئامانج.
وڵاته‌كه خوازیاره به گفتوگۆ دیمه‌شق رازی بكات گره‌نتیی ئاسایشی ناوچه‌كه بكات و نه‌بێته سه‌رئێشه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل، بۆیه گفتوگۆكانیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
هاوكات ئه‌كسیۆسیش بڵاوی كردبووه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له هه‌وڵدایه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له نیویۆرك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا ساز بكات. سه‌رچاوه‌كه به پشتبه‌ستن به لێدوانی دوو به‌رپرسی باڵای ئیسرائیلی روونی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره دیداره‌كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بكرێت.
دوێنێ سێشه‌م بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له 29ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات.