محه‌مه‌د نووره‌دین شرۆڤه‌كارى به‌ناوبانگى لبنانى و پسپۆر له كاروبارى توركیا، له وتارێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا هێرشى راگه‌یاندنى توركیا بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستى پێ كردووه، به دوور نازانرێت دواى قه‌ته‌ر، ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر توركیا و ده‌شڵێ، "هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى توركیا و ئیسرائیل مه‌حاڵ نییه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئه‌یلوول، محه‌مه‌د نووره‌دین شرۆڤه‌كارى به‌ناوبانگى لبنانى و مامۆستاى زانكۆ و پسپۆر له كاروبارى توركیا، له په‌یجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى
فه‌یسبووك بابه‌تێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌و مشتومڕه توركى و ئیسرائیلییه ده‌كات كه له راگه‌یاندن هه‌یه و ده‌شڵێ، "شه‌ڕ له نێوان ئه‌م دووانه مه‌حاڵ نییه".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره نموونه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌هێنێته‌وه كه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له لووتكه‌ى قه‌ته‌ر به رۆژنامه‌نووسانى داوه، باسى له‌وه كردبوو ده‌بێت ئابڵۆقه‌ى ئابوورى بخرێته سه‌ر ئیسرائیل. نووره‌دین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ توركیا نییه، چونكه ئێسته‌یش توركیا به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له كارى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
محه‌مه‌د نووره‌دین ئاماژه بۆ چه‌ند لێدوانێك ده‌كات كه له رۆژنامه‌كانى توركیا بڵاو كراونه‌ته‌وه، پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن توركیا له به‌رده‌م گێژه‌ڵووكه‌یه و ئیسرائیل ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا ده‌كات.