غازی حەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس. سەرچاوە: AP
دوێنێ شه‌و غازی حه‌مه‌د كه به‌رپرسێكی باڵای حه‌ماسه، له‌گه‌ڵ
كه‌ناڵی جه‌زیره قسه‌ی كرد و چۆنیه‌تیی رزگاربوونیان له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر روون كرده‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌م لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای حه‌ماسه كه له كاتی هێرشه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بووبێت.
ئه‌و رای گه‌یاند، "ئێمه وه‌ك شاندی دانوستاندنكار له‌گه‌ڵ هه‌ندێك راوێژكار له كۆبوونه‌وه‌دا بووین. سه‌عاتێك دوای ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه پێمان درابوو، گوێمان له هه‌ندێك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بوو."
حه‌مه‌د ئاشكرای كرد كه گوێیان له ته‌قینه‌وه‌كان بووبوو، زانیبوویان له مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیله‌وه دێت، چونكه ئه‌وان له غه‌زه ژیاون و ده‌زانن چۆن ده‌یناسنه‌وه.
له هێرشه‌كه‌دا پێنج ئه‌ندامی حه‌ماس و به‌رپرسێكی قه‌ته‌ری كوژرا، به‌ڵام به‌رپرسه گه‌وره‌كانی حه‌ماس بۆی ده‌رچوون.
هه‌فته‌ی رابردوو واشنتن پۆست ده‌ریخست كه شكستی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی مۆساده‌وه بووه. ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه كات و شوێنی هێرشه‌كه‌ی پێ گونجاو نه‌بووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌ماس گوتی، "لێدانه‌كه زۆر توند و تۆقێنه‌ر بوو، مووشه‌ك ده‌باری. له كه‌متر له خوله‌كێكدا 12 مووشه‌كمان تێ گیرا، به‌ڵام خوا بڕیاری لێ دابوو كه له هێرشه‌كه رزگارمان بوو."