سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى تۆم بارك كه تایبه‌ته به كاروبارى سووریا، له كاره‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه و ناشزانرێت هۆكاره‌كه رێكخستنه‌وه‌ى شانده‌كه‌یه یان ناكۆكیى سیاسى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى
عه‌ینى ئیماراتى له راپۆرتێكدا، باسى له دوورخستنه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى تۆم باراك كردووه، ئاماژه‌ى بۆ پێنج سه‌رچاوه‌ى دیپلۆماسى كردووه كه زانیاری‌یان به ئاژانسى رۆیته‌رز داوه و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، به بڕیارێكى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ندامانى ئه‌و شانده له كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه.
ئه‌و شانده به ناوى سه‌كۆى "هه‌رێمایه‌تى سووریا" ناسرابوو، سه‌نته‌ره‌كه‌ى له ئیستانبوڵى توركیا بوو، له‌لایه‌ن تۆم باراكه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت كه له مانگى ئایارى رابردوو ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێ دراوه. ئه‌ندامانى شانده‌كه به‌رده‌وام راپۆرته‌كانیان بۆ تۆم باراك به‌رز ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر دۆخى سووریا.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌وان له ناكاو و خۆنه‌ویستانه بووه، دیار نییه هۆكاره‌كه پێوه‌ندیى به ناكۆكیى سیاسییه‌وه هه‌یه یان ته‌نیا رێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانه. له كۆى پێنج سه‌رچاوه، ته‌نیا یه‌كێكیان گوتوویه‌تى، "هیچ ناكۆكییه‌كى سیاسى له نێوان كۆشكى سپى و باراك و فه‌رمانبه‌ره‌كان نییه".
ئه‌م گۆڕانكارییه له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووریا له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه، ده‌نگۆى ئه‌وه‌یش هه‌یه ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى سووریا بكات.