ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، بڕیارى دا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق بكرێت بۆ زانینى چاره‌نووسى ئه‌و كوێتییانه‌ى له عێراقدا ون بوون، له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه براون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئه‌یلوول، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، بڕیارى داوه گه‌ڕان و پشكنین له عێراق بكرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له كاتى داگیركردنى كوێتدا، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه چاره‌نووسیان نادیاره. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش لیژنه‌یه‌ك به پشتیوانیى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌رپه‌رشتى به‌رپرسێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت.
تا ئێسته 369 كه‌س له كوێتییه‌كان له ساڵى 1990وه چاره‌نووسیان دیار نییه. پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌كه‌یش تا كانوونى یه‌كه‌مى 2030 به‌رده‌وام ده‌بێت. جیا له بێسه‌روشوێنه‌كان، كوێت داواى هه‌ندێك ماڵ و موڵكى تریش ده‌كاته‌وه.
له ساڵانى رابردوودا عێراق ته‌واوى ئه‌و پاره‌یه‌ى دایه‌وه كوێت كه وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه‌وتبووه ئه‌ستۆى، بڕه‌كه‌شى 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بوو.
له دووى ئابى 1990 سوپاى عێراق به بڕیارى سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى پێشترى عێراق، كوێتى داگیر كرد، دواتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداو كوێت ئازاد كرایه‌وه.